ئیمان ئامێدی: دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا بۆ سبەینێ
محەمەد رزگار
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٥
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی دواخرا و دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە سبەینێ
ئیمان ئامێدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسای دانیشتنی پەرلەمان دواخرا بۆ سبەینێ بەهەمان کاری دانیشتنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەیە کەوتوەتە سبەینێ.
وتیشی: خەڵکی هەڵەبجە شەهید قوربانی زۆریان داوە بۆیە پێوسیتە هەڵەبجە بکرێتە پارێزگا و خزمەتی ئەو شارە بکرێت.
دوای زیاتر لە 12 ساڵ چاوەڕوانی هەڵەبجەییەكان بریاربوو ئەمشەو دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی و هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسای دانیشتنەکە دواخرا.