سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، بڕیاریدا بە راگرتنی " د.کۆچەر ئیسماعیل " بۆ ماوەی سێ مانگ لە پیشەی دەرمانسازی بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتیان.

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە راگەیەنراوێکردا بڵاویکردەوە، دوا بەدوای نوسراوی لقی سەندیکای دەرمانسانی لقی هەولێر، سەبارەت بە کۆمەڵێک دەرمانخانە کە دەرمانیان بەسەر هاوولاتیان ساغکردوەتەوە، سەندیکا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ د.کۆچەر ئیسماعیل خاوەنی ئەو دەرمانخانانە، لە پیشەی دەرمانسازی رابگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاردراوە تاوتوێی لێسەندنەوەی ناسنامەی سەندیکای دەرمانسازی لە ناوبراو کراوە، بەهۆی پێشێلکردنی چەند بڕگەیەکی یاسایی.

دوای ئەوەی نامەیەکی دەنگی د.کۆچەر ئیسماعیل خاوەنی کۆمەڵێک دەرمانخانە لە هەولێر بڵاوبوەوە و تێیدا بە کارمەندەکانی دەوت "دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بەسەر هاووڵاتیان ساغبکەنەوە"، سەندیکای دەرمانسازان بۆ ماوەی سێ مانگ خاوەنەکەی سڕکرد.