هاتووچۆی زاخۆ: كامێراكانی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان دهۆك و زاخۆ دەخرێنە كار
ئاکام
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ رایگەیاند، لە 15ی نیسانی داهاتووەوە كامێراكانی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سەرەكی دهۆك - زاخۆ دەخرێنەكار.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 15ی نیسانی داهاتووەوە كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقامی سەرەكیی دهۆك بۆ زاخۆ و تونێلی گەلی زاخۆ بۆ فلكەی سحێلا دەكەونە كار.
ئاماژە بەوەشكراوە، خێرایی رێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا و خێرایی بارهەڵگریش 80 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا لەسەر ئەو رێگایە دیاریی كراوە.
هاتوچۆی زاخۆ داوا لە شۆفێران دەكات بۆ پاراستنی ژیانیان پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆ بن.