ئەمڕۆ باڵیۆزی ژاپۆن و وەزیری دەرەوەی عیراق رێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد بۆ تەرخانکردنی 700هەزار دۆلار (نزیکەی ملیارێک دینار) بۆ پڕۆژەی مۆزەخانەی سلێمانی.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لایخۆیەوە بڵاویکردەوە؛ ئەمڕۆ یەکێک لە هەوڵەکانمان کە لەسەرەتای دەستپێکی خولی پەرلەمانیمان هەوڵمان بۆدا، گەیشتە ئەنجام .

لای خۆشیەوە، باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عیراق بڵاویکردەوە؛ باڵیۆزی ژاپۆن، ئیندۆ و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق، ئیمزا و یاداشتیان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە پڕۆژەی باشترکردن و پاراستن و نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی سلێمانی.