وردبینیی لە لیستی موچەی هەرێم لە بەغدا گەیشتووەتە كۆتایی و چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پارەكە رەوانە بكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ و دوێنێ سەرەڕای ئەوەی كە پشوو بووە، زۆربەی كارەكانی وردبینی لە لیستی موچەی مانگی سێی هەرێم تەواو كراوە، بەهۆی ئەوەی كە لیستەكەش هاوشێوەی مانگی رابردوو بووە و گۆڕانكاری زۆری تێدا نەكراوە، كیشەیەكی ئەوتۆ لە لیستەكەدا نەبووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی یەكشەممە و دووشەممە كۆتایی بە موچەی وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی فیدڕاڵی دێت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو پارەی موچەی هەرێم رەوانە بكرێت، ئەگەر بێت و كێشەی نوێ دروستنەبێت، چونكە بەپێی سەرچاوەیەكی كوردسات نیوز، وەزارەتی دارایی عیراق سەرنجی لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی هەرێم هەیە، بەڵام بەغداد نەرمی نواندووە بۆ ناردنی موچەی هەرێم لە پێش جەژن، بەو مەرجەی هەرێمیش پابەندی رێكەوتنەكان بێت و داهاتی نانەوتی وەكو خۆی و لە كاتی خۆیدا رادەست بكات.