بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بڵاویکردەوە، لەدوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا، لەدەوروبەری سلێمانی توانیان دوو تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەرۆژی 12 تا 16ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان دوو تیرۆریستی داعش لەدەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربکەن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش راشیگەیاند، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە روویان لەدەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لەرابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.

ئەوەشی خستەڕوو لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (دوو)ی تیرۆر راگیراون و رووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.