پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ سەرۆکی عەشیرەتی دۆسکی
سام
١٩ی شوباتی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی عەشیرەتی دۆسکی و عەشیرەتی دۆسکی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێز کاک سەربەست دێوالی ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی دۆسکی
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کەمال تاهیر سەعید ئاغا دۆسکی
خزمانمان لە عەشیرەتی دۆسکی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو تێکۆشەر هەڤاڵ (کەمال تاهیر سەعید ئاغا دۆسکی)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین کە رۆڵتان لەخەباتی کوردایەتیدا دیاروبەرچاوە.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووریش بەهەموولایەک بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان