قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت لە هەندێک بابەتدا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن و هەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە.

وتیشی، وەفدەکان چەندین کۆبوونەوەیان لە ئاستی جیادا کردووە و زۆر بابەت باسکراون.

دەشڵێت، " لە هەندێک بابەتدا گەیشتووینەتە رێککەوتن، خەریکین رێبکەوین لەسەر هەندێک بابەتی دیکە و هەندێک بابەتی دیکەش ماوە کە رێکنەکەوتووین لەسەری، ئینشەڵا دەگەینە ئەنجام و حکومەتێکی نوێمان دەبێت".

مانگی 10ی ساڵی رابردوو دوای دوو ساڵ لە دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، لە ئێستاشدا لایەنەکان بە ئاڕاستەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کابینەی 10 سەرقاڵی گفتوگۆن.