بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا زیاتر لە 60 گوندی رۆژئاوای كوردستان بێ كارەبا بوون و تیمەكانی خزمەتگوزاریی كارەباش دەڵێن، بەهۆی بۆردومانەكانەوە ناتوانن بچنە ئەو ناوچانە بۆ چاككردنەوەی هێڵەكانی كارەبا.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردوەتەوە، بۆردومانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا گوندەكانی دەروبەری گرێ سپی و عەین عیسا زیانی زۆر بە هێڵەكانی كارەبا گەیاندووە و زیاتر لە 60 گوند كارەبایان بڕاوە.

ئەندامێكی تیمی بەڕێوبەرایەتی كارەبای باكوور و رۆژهەڵاتی سوریاش ئاماژەی بەوە كردوە، زیاتر لە 10 رۆژە بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەوە نەیانتوانیوە هێڵەكانی كارەبای ئەو گوندانە چاكبكەنەوە، بەهۆی نەمانی كارەباشەوە 40 گوندی سەر بە ناوچەی سرین و 20 گوندی رۆژهەڵاتی عەین عیسا بێ ئاو بوون.