دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ هاووڵاتیان: دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەشێوازێکی شارستانیانە گوزارشت لە خۆشییەکانتان بکەن
١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠
٢٩
دەزگای ئاسایشی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەشێوازێکی شارستانیانە گوزارشت لە خۆشییەکانیان بکەن، بە پێچەوانەوە توندترین سزای یاسایی سەرپێچیکاران دەدرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان دەکات، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان و ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و کەرنەڤاڵی لایەنە سیاسییەکان، بەشێوازێکی شارستانیانە گوزارشت لەخۆشییەکانیان بکەن و نەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەکان.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، دووربکەونەوە لە توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن، بە پێچەوانەوە توندترین سزای یاسایی سەرپێچیکاران دەدرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.