راشیگەیاندوە، تا مانگی تەموز پێویستە ئەو بڕە پارەیە دابین بکرێت بۆئەوەی بتوانن بڕی ڤاکسینی پێویست لە کۆمپانیاکان بکڕن و لەمساڵدا بەسەر وڵاتە ھەژارەکاندا دابەشی بکەن. ئەو بڕە ڤاکسینەش دەچێتە سەر ئەو گوژمەیەی پێشوو کە بریتی بو لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆز ڤاکسین کە پێشتر کۆفاکس رادەستی وڵاتانی ھەژاری کردبوو بۆ کوتانی ستافی پزیشکی و ئەو چینانەی کۆمەڵگە کە باری گوزەرانیان لە ئاستێکی زۆر نزمدایە.
کۆفاکس کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە دامەزراوە ئامانج لێی دابینکردنی ڤاکسینە بۆ لەسەدا ٢٠ی دانیشتوان لە نزیکەی ٢٠٠ وڵات و ناوچەی جیھاندا، میکانیزمەکە یارمەتیدانی ٩٢ وڵاتی ھەژار لەخۆدەگرێت.