رێکخراوی تەندروستیی جیھانی بڵاویکردەوە، کۆرۆنا گۆڕاوەکەی ھندستان لە مانگی تشرینی یەکەم ساڵی رابردۆوە دەستنیشانکراوە و ئێستا لە ٤٤ وڵاتی جیھان بڵاوبۆتەوە، راشیگەیاند، کۆرۆنا گۆڕاوەکەی ھندستان جێگەی مەترسییە و جگەلە ناوخۆی ھندستانیش، لە بەریتانیا زۆرترین حاڵەتی توشبوون بەمجۆرە نوێیەی کۆرۆنا تۆمارکراوە. 
ھاوکات بەپێی ئامارەکان، ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھندستان گەیشتۆتە سەروو ٢٥٤ ھەزار کەس و نزیکەی ٢٣ ملیۆن و ٣٤١ ھەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، رۆژانەش ھەزاران حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمار دەکرێت.