توێژینەوەیەک: پاراسیتامۆڵ کاریگەریی نەرێنی لەسەر یادگەی مرۆڤ دروستدەکات
هەساو ئەمیر
٢ی شوباتی ٢٠٢٥
زانایان لە توێژینەوەیەکی نوێدا باسیان لەو کاریگەرییە لاوەکییانە کردووە کە ئازارشکێنەکان لەسەر جەستەی مرۆڤ بەجێی دەهێڵن و لە ناو ئەوانیشدا باس لە پاراسیتامۆڵ دەکەن، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە جێدەێڵێت.
توێژینەوەکە زانایانی بەریتانیا ئەنجامیان داوە و باس لەوە دەکەن، ئازارشكێنەکان سەرەڕای ئەوەی دەبنە هۆی نەهێشتی ئازار، کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنیش لەدوای خۆیان جێدەهێڵن.
باس لەوەشدەکەن، بەشێکی ئازارشێکنەکان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هەوکردن، ژانەسەر، ئازاری ددان، پشتئێشە، نیشانەکانی سەرمابوون، دابەزاندنی فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، هەستیاریی و رەبۆ جێدەهێڵن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەسپرین و کۆدایین و دیکللۆفیناک کە بە ڤۆڵتارینیش دەناسرێت، هێشتا کاریگەرییەکانیان ئەرێنین، بەڵام پاراسیتامۆڵ کاریگەریی نەرێنی دروست دەکات.
ئەو توێژەرانە دەشڵێن، پاراسیتامۆڵ کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر یادگەی مرۆڤ و وادەکات بە تێپەڕینی کات یادگەی لاواز ببێت، یان کار لە هەوڵسوکەوتی ئاسایی دەکات وەک درک پێکردن و ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانە.
دەشڵێت، بەردەوام بوون و زۆر خواردنی ئازارشکێنەکان و بەتایبەت پاراسیتامۆڵ، بە درێژایی کات کاریگەریی لەسەر گورچیلەکان و دڵ دروست دەکات.
ئامۆگاری نەخۆشەکانیش دەکات، تاوەکو بتوانن خۆیان لە خورادنی ئازارشكێن بەدوور بگرن، هەندێک جار بەرگەگرتنی ئازارەکە و گرتنەبەری رێکاری دیکە بۆ شکاندنی ئازار باشترین بژاردەیە.