پسپۆڕانی تەندروستی: ئەگەر کاتت بۆ وەرزشکردن نییە پیادەڕەوی بکە
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
پسپۆڕێكی ئەڵمانی دەڵێت: جگە لە سوودە زانراوەكانی وەرزش و چالاكی جەستەیی، پیادەڕەوی لە وەرزە فێنك و ساردەكانی پایز و زستاندا گرنگی دیكەشی هەیە، ئۆشی موریاپادی، پسپۆڕی خۆپارێزی تەندروستی لە ئەڵمانیا، دەڵێت گرنگە لە هەردوو وەرزی پایز و زستاندا لە هەوای كراوەدا پیادەڕەوی و راكردن ئەنجامبدەن بۆ جەستەیەكی بەهێز و چالاك.
ئەو پسپۆرە، پیادەڕەوی وەک یەکێک لە وەرزشە کاریگەرەکان بۆ ئەو کەسانە یپێشنیار دەکات کە ناتوانن بە شێوەیەکی رێکخراو وەرزشبکەن، .
چەند سودێکی گرنگی ئەو وەرزشە-:
سووتاندنی کالۆری: بە پێ ڕۆیشتن یارمەتیت دەدات لە سووتاندن کالۆری و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و ڕاهێنەرانی وەرزشیش ئاماژە بەوە دەدەن:
سووتانی ڕاستەقینەی کالۆریەکانت بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە:
خێرایی ڕۆیشتن
مەودای ڕۆیشتن
ئاڕاستەی رۆیشتن (لە کاتی ڕۆیشتن بەرەو سەرەوە کالۆری زیاتر دەسووتێت لەوەی کە لەسەر روویەکی تەخت دەسووتێت)
بەهێزکردنی دڵ: بە پێ ڕۆیشتن لایەنی کەم 30 خولەک لە ڕۆژێکدا و پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەتوانێت مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی %19 کەم بکاتەوە. هەروەها رەنگە مەترسییەکانت زیاتر کەم ببێتەوە کاتێک ماوەی یان مەودای ڕۆیشتنەکەت لە رۆژێکدا زیاد دەکەیت.
شەکری خوێن دادەبەزێنێت: پسپۆڕان رێنمایی دەدەن کە لە پاش خواردنی ژەمەکان پیادەرەوی و رۆشتنێکی کورت، رەنگە ببێتە هۆی دابەزاندن، یان پاراستنی شەکری خوێن لە ئاستێکی تەندروستدا.
لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە، کە 15 خولەک پیاسەکردن سێ جار لە ڕۆژێکدا پاش ژەمەکان، ئاستی شەکری خوێن باشتر دەکات بە بەراورد بە 45 خولەک پیاسەکردن لە رۆژێکدا.
ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە: رۆیشتن بەپێ دەتوانێت یارمەتی پاراستنی جومگەکان بدات، لەوانەش ئەژنۆ و جومگەی ران).