بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥ ھەزار و ٦١٢ کەس توشی کۆرۆنا بون و ١٢٢ توشبوی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە ، ئامارەکە بەراورد بە رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە چونکە پێشتر رۆژانە ٨ ھەزار حاڵەتی توشبون تۆمار دەکرا ، ھەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا گەیشتۆتە ٢ ملیۆن و ٩٦٦ ھەزار و ٣٦٣ کەس و تا ئێستاش ٨١ ھەزار و ٦٣ توشبو گیانیان لەدەستداوە ، لەسەەرتای بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆناشەوە تا ئێستا ٤ ملیۆن و ٢٠٣ ھەزار و ٧٨٤ کەس لە ئێران دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتوە و ٦١٩ ھەزار و ٧٩٥ کەسیش دوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتوە .