لە ئێران (٩٦٥٧) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا
کوردسات نیوز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٩٦٧
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو، (٩) ھەزار و (٦٥٧) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و کە (١٤٠٠) تووشبوویان باری تەندروستیان ناجێگیرەوە و ١٧٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
جێگری پارێزگاری سنەش ڕایگەیاند: بۆ ڕێگری لە تەشەنەی زیاتری کۆرۆنای گۆڕدراو، قەدەغەی ھاتوچۆ لە سنووری باشماخەوە تا کۆتایی ئەم مانگە درێژ کرایەوە.