پەرتووکی بیرەوەرییەکانم دوایین بەرھەمی موسا عەنتەرە
٢٦ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٤٠٦
پەرتووکەکە بریتیە لە کۆمەڵێک بییرەوەریی مووسا عەنتەر لەگەڵ چەندان کەسایەتیی وەک (شێخ سەعیدی کوردی و ئیسماعیل بێشکچی و عەبدولڕەحمان قاسملوو و کامەران بەدرخان و جگەر خوێن و یەشار کەمال و عەزیز نەسین و دایکی عەبدوڵا ئۆجەلان و مەدام میتران و یەڵماز گۆنایی و نووری سەعید پاشا) و بە پێی جۆری ژیان و چالاکیی سەردەمەکەی خۆیشی، مژارە جیاوازەکانیشی ھەر سەبارەت بە کوردستان و تورکیا بووە.
لە کۆتایدا یەشار کەمال لە بارەی نوسەرەوە دەڵێت "ھیچ کوردێکم نەدیت ھێندەی مووسا عەنتەر ھێمن و لەسەرخۆ. بۆیە، ناتوانم لە دەوڵەتی بکوژەکەی خۆشبم"