لە ژێر دروشمی گرتەیەک لە نیشتیمان فیستیڤاڵێکی فۆتۆگرافی بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٢٩٧
فێستیڤاڵەکە وێنەگرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای کۆکردەوە. تێیدا ١٣٥ فۆتۆی ٢٠ فۆتۆگرافەر نمایش کرابوو، بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام و بە ھاوکاری یەکێتی وێنەگرانی عێراق و کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان- لقی سلێمانی فێستیڤاڵەکە ڕێکخرا، بڕیارە فێستیڤاڵەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت.