فەرهەنگی

وتیشی، بانگهێشتنامەیەكیان لەلایەن دامەزراوەی رایەڵەوە بەدەستگەیشتووە بەمەبەستی بەشداریكردنی گروپە كلتورییەكانی ئەرمینیا بۆئەوەی بتوانن كلتوری ئەرمینیا لەچوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كلتورە جیاوازەكان لە رانیە نیشان بدەن، كە بڕیارە لە مانگی 9ی ئەمساڵ لە رانیە بەڕێوە بچێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە رۆژی جیهانی شانۆ ئەمرۆ لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی ھەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، بەئامادەبونی ژمارەیەک لەھونەرمەندان و رۆشنبیران و نوسەران کۆڕێکی لەژێر ناونیشانی (شانۆ لە هەولێر بەرەو کوێ) بۆ هەریەک لە هونەرمەندان (هیوا سوعاد) بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و (حەمە سوارعەزیز ) نووسەر و رەخنەگر سازکرد.

فۆتۆ - بەرێز ناسح

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر لە ڕێوڕەسمەکەدا پەیکەری شوکری حەمەی ھەیەر دابەشکرا کە کەسایەتییەکی دیاری شاری کفرییە و بایەخێکی زۆر بە یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز داوە و پەیکەرەکەش پێشکەش بە چەند کەسایەتییەکی دیاری ھەرێمی کوردستان کرا کە لە بواری جیاواز خزمەتیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەیەکەم ساڵی خوێندنی پەیمانگەکەدا خوێندکاران کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانیان رێکخست، مامۆستایانی پەیمانگەکەش دەڵێن: ئامانج لە کردنەوەی پەیمانگەکە، فێرکردنی خوێندکارانە بەشێوەیەکی ئەکادیمی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد حسێن بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان ڕایگەیاند بە پێی پلانی ساڵانەیان فێستیڤاڵەکەیان ڕێکخستووە و ماوەی دوو ڕۆژی خایاندووە. کە لە ھەردوو قەزای کەلار و کفری چالاکییەکان بەڕێوەچوون.

بەشی زۆری چالاکی و بڕگەکانی فێستیڤاڵە ھونەرییەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری گەرمیان بە بەشداری کچان و ژنانی ناوچەکە بەڕێوەچوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای چەند ساڵێک بێدەنگ بوون لە کاری ھونەری، بۆ یەکەمجار ھونەرمەند ئاراس کلیپە نوێیەکەی لە ڕێگەی پڕۆگرامی "کوردسات مەگەزین" لەسەر شاشەی کەناڵی کوردسات بڵاودەکاتەوە و دەتوانن بینەری بن.

ئاراس لە بارەی کلیپە نوێیەکەی دەڵێت، جیاواز لە ھەمووان کاتی زۆریان دەویست بۆ بەرھەمھێنانی ڤیدیۆ کلیپی نوێ، چونکە ئامانجی سەرەکی لەوەدایە ھونەرێک بەرھەم بھێنێت کە خێزانەکان بتوانن بە شانازییەوە بینەری بن نەک شەرمی لێ بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو رێورەسمەدا کەژمارەیەکی بەرچاو  لە رۆشنبیرانی شاری کەرکوک ئامادەیبوون رێکخراوەکە  حەوت بەرھەمی نوێی چاپکراوی بەخوێنەران ناساند.


بەرھەمە چاپکراوەکان بە دیاری بەخشرانە ئامادەبوان، کتێبەکان بەرھەمی نوسەران  مەریوان قەرەداغی و ئارام بامۆکی و ستیڤان شەمزینی بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیکەرەکە لە لایەن ھونەرمەندی ناوداری کورد "ھادی زیائەدینییەوە" دروست کراوە و لە شەقامی خەسراوای شاری سنە کە شوێنی ژیانی مەستوورە بووە، دانراوە.

"ماھشەرەف خانم" ناسراو بە مەستوورەی کوردستانی یاخود مەستوورەی ئەردەلان سالی ١٨٠٥ لەدایکبووە ‌و بە یەکەم ژنی مێژوونووسی جیھان دەناسرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانەی پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی ڕێزو وەفای خاتوو گەلاوێژ بە پ.د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەبۆنەی بەدەستھێنانی  پلەی سێیەمی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەپێی ھەڵسەنگاندنی سایتی وێبۆ مێتریکی جیھانی، کە بۆماوەی پێنج ساڵی تەواوە زانکۆی دایک بەردەوامە لەم ئاستە زانستیەدا.  


پ.د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لە کردنەوەی گۆشەی کتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ کرد لە کتێبخانەی گشتی زانکۆی سلێمانی و وەک زۆربەی ئەو نووسەرانەی تر کەبەرھەمەکانیان پیشان دراوە و خراوەتەڕوو کە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ توێژەران و خوێنەران و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆی سلێمانی.


ھاوکات تەواووی بەرھەمەکانی خاتوو گەلاوێژ بەشێوازی ئۆنلاین و pdf  لەلایەن galawzh.com  پێشکەش بە زانکۆی سلێمانی کرا بۆ ئەوەی وەک ھاوکاری و یارمەتیدانی توێژەران و خوێندکاران و خوێنەران زیاتر سوودی ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەریوان ئیبراھیم بەڕێوەبەری بەشی سینەما لە وتارێکدا رایگەیاند، ماوەی ١٦ ساڵە بەردەوام خزمەتی بواری فیلمسازی دەکەن، لەو ماوەیەشدا کارەکانیان فروانترکردوە و لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئەو یادەیان کردوەتەوە. 


وتیشی، لە ماوەی کارکردنیاندا ٦٠ کورتە فیلم و ١٠ فیلمی درێژیان بەرھەم ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
12345