بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بەرزبۆوە بۆ ١٠٩ دۆلار و  نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتە ١٠٥ دۆلار.

پسۆڕانی وزە دەڵێن،  بەھۆی ئەوەی ھیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ ئاشتی لە ئۆکراین، چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت جارێکی تر بەرزبوونەوەی زیاتر تومار بکاتەوە.

دوای لێدوانەکانی پوتن و وتەبێژی کۆشکی کرملن، کە ھیچ بەرەو پێشچوونێک لە گفتوگۆکانی مۆسکۆ و کیێڤ نەھاتووەتە ئاراوە، دواتریش جۆ بایدن ھاوتا ڕووسییەکەی بە تاوانباری جەنگ ناوبرد، ئەوانە ھۆکاری سەرەکی بوون بۆ دووبارە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.