ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ١٣٠ دۆلار و پێنج سەنت، ھاوکات یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە ١٢٥ دۆلار و ٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیھان مامەڵەی پێودەکرێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیارێک ھاوردەکردنی نەوتی روسیای قەدەغە کرد.

لە دوو ھەفتەی رابردوودا و بەھۆی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ١٤٠ دۆلار تێپەڕینێت و بەوەش نرخی نەوت لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا ئاستی پێوانەیی تۆمار دەکات.