بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی "سۆمۆ"، لە مانگی شوباتدا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٣١٤ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و داھاتی  ئەو مانگەش  ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی داھاتی مانگانەی فرۆشی نەوتە لە ماوەی ھەشت ساڵی ڕابردوودا. دەشڵێت، پێدەچێت داھاتی نەوتی ئەم مانگەش بگاتە بەرزترین ئاست.

ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی جیھاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٨ دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.