توندکردنی سزاکانی سەر روسیا، و شکستی خولی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ، و کەمبوونەوەی نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوی ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستان، بازاڕی وزەی شڵەژاندووە و سەرەرای فشارە زۆرەکانی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی ئاداریش درێژە بە رێککەوتنەکانی پێشووی خۆیان بدەن لەبارەی زیادکردنی ئاستی ھەناردەکردنی نەوت.


ئاژنسەکانی ھەواڵی بڵاویانکردەوە، ئەمرۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ٤.١٣٪ بەرزبوەتەوە و  گەیشتوەتە ١١٧ دۆلار و نەوتی تەکساسیش ١١٤ دۆلاری تێپەراند.