ھێڵی" نۆرد ستریم تو"ی روسی  کە غاز لە روسیاوە دەگوازێتەوە بۆ ئەڵمانیا و چەند ولاتێکی تری ئەوروپی ، بەھۆی ئەو سزایانەی بەسەر روسیا سەپێندراوە کاریگەری لەسەر دروست بووە و کۆمپانیای خاوەن ھێڵەکە روبەروی مایەپوچ بوون دەبێتەوە و تا ئێستاش ١٠٦ کارمەندی لە کارەکانیان دورخستووەتەوە .

رۆبەرت ھابێک وەزیری ئابوری ئەڵمانیاش رایگەیاندوە ، بەمنزیکانە ئەو ھێڵە مۆڵەتی پێنادرێتەوە بۆ ئەوەی دەست بەکارەکانی بکاتەوە ، راشیگەیاندوە لە ١٠ ساڵی رابردوودا ئەڵمانیا سیاسییەتێکی باشی بەرامبەر روسیا پەیرەو نەکردوە لەبواری وزەدا ، بەڵام لە حکومەتی نوێی ئەڵمانیادا ئەو سیاسەتە پەیرەو ناکرێت .