سزا کانی سەر کەرتی وزەی روسیا نرخی نەوتی بۆ ١١٠ دۆلار بەرزکردەوە
کوردسات نیوز
٢ی ئازاری ٢٠٢٢
٧٠٦
ھاوکات لێدوانەکەی (جنیفر گرانھۆڵم) وەزیری وزەی ئەمریکا لەبارەی بڕیارەکەی جۆبایدن بۆ خستنە بازاڕی ٣٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوەی ئەمریکا، رەوشی بازاڕی نەوتی زیاتر شڵەژاند و لەماوەی کەمتر لە ٢٠ سەعاتی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٤.٨٨٪ بەرزبووەتەوە.
بڕیاریشە ئەمڕۆ وڵاتانی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس بە بەشداری روسیا، لەبارەی نرخی نەوت و بەرزکردنەوەی ئاستی ھەناردەکردن کۆببنەوە، بەڵام ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس پێکداگردەبن لەسەر ھەڵوێستەکانی پێشوویان لەبارەی ھاوسەنگی بازاڕی نەوت، و بەدووری زانیوە لە مانگی ئازار ئاستی ھەناردەکردن زیاد بکەن.