سێرگی کۆبریانۆڤ، نوێنەری ڕەسمی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی ڕایگەیاند: ھەناردەکردنی گازی سرووشتیی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئۆکراینەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و ڕۆژی دووشەممە ١٠٥.٨ ملیۆن مەتر سێجا گاز ھەناردە کراوە، ھەروەھا ڕۆژی یەکشەممەش بڕی ١٠٧.٥ ملیۆن مەتر سێجا گاز ھەناردە کراوە.

ئەوەش  لە کاتێکدایە وەربەرھێنەران ترسیان ھەیە ئاڵۆزییەکان کاریگەری بکاتە سەر گەیشتنی سووتەمەنی و ئەمڕۆ نرخی گازی سرووشتی لە ئەوروپا بە ڕێژەی ٣٤٪ بەرزبووەوە، وەبەرھێنەرانیش دەترسن ڕەوشی ئۆکراین کاریگەری بکاتە سەر گەیاندنی گازی سرووشتی لە ڕووسیاوە بۆ ئەوروپا.