دوای رێکەوتنی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، بۆ دەرکردنی ژمارەیەک بانکی سەرەکی  روسیا لە سیستمی دارایی سویفت، کە تایبەتە بە حەواڵەکردنی پارە، دراوی رۆبڵی روسی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، ٤١.٥٪ی بەھاکەی لە دەستدا، تەنھا لەم مانگەشدا ٥٣.٧٧٪ی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار لە دەستداوە و ئێستا ١١٩ رۆبڵ بەرامبەر یەک دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


دوای ھێرشی فراوانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا سزای توندی ئابورییان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند و ژمارەیەک بانکی گەورەی ئەو وڵاتەیان لە سیستمی دارایی سویفت دەرکرد، گەشتە ئاسمانییەکانیشیان بۆ روسیا راگرت و ھەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتریش بەسەر ئەو وڵاتە دەکەن.