ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٠٣ دۆلار و ٤٦ سەنت و نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش بە ٩٦ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەیان پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە کە روسیا ھەناردەکارێکی گەورەی نەوتی خاوە لە جیھاندا و مەترسی ھەیە ھەناردەکردنەکانی بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو سزایانەی چاوەڕوان دەکرێت بەسەریدا بسەپێنرێن. 


رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لەگەڵ دەستپێکردنی داگیرکارییەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروو ١٠٥ دۆلار بەرزبووەوە، لە دوای ھەشت ساڵیش ئەوە یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.