وەزیری تەندروستی لوبنان: بەھۆی تەقینەوەکانی دوو رۆژی رابردوو ٣٧ کەس کوژراون

10کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا
وەزیری تەندروستی لوبنان رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەکانی دوو رۆژی رابردووی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، ٣٧ کەس کوژراون و نزیکەی سێ ھەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

فیراس ئەبیەز وەزیری تەندروستی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە تەقیینەوەکانی دوو رۆژی رابردووی لوبناندا بەھۆی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ٣٧ کەس کوژران و دوو ھەزار و ٩٣١ کەسی دیکەش برینداربوون.

راشیگەیاند، لە رۆژی ١٧ ئەیلول بەھۆی تەقینەوەی ئامێری پەیوەندی پەیجەر کە بەدەستی چەکدارانی حزبوڵای لوبنانەوە بووە، ١٢ کەس کوژراون و دوو ھەزار و ٣٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون کە لەنێویاندا باڵیۆزی ئێرانی تێدایە، ھەروەھا ١٤ برینداریش لە سوریا ھەبووە، ھەزار و ٣٤٣ برینداریش برینەکانیان سەختە و بۆ چارەسەر رەوانەی ئێران و سوریا کراون.

ھەروەھا وەزیری تەندروستی لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەقیینەوەکانی رۆژی ١٨ ئەیلول کە لەرێگای ئامێری پەیوەندی بێتەلەوە بوو، ٢٥ کەس کوژراون کە دووانیان منداڵبوون، ھەروەھا ٦٠٨ کەسی دیکەش برینداربوون.