لە دھۆک داوا لەدەنگدەران دەکرێت زانیاری لەبارەی شوێن و بنکەی دەنگدان بدەنە ھێزە ئەمنییەکان

2کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەدھۆک لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان کارتی بانگەشەی کاندیدەکان دابەشدەکرێن، لە سۆرانیش ھێزە ئەمنییەکان ناچاردەکرێن بەمۆبایل وێنەی دەنگدانیان بگرن.

شیروان خدر پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لەدھۆک لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان کارتی بانگەشەی کاندیدەکان دابەشدەکرێت، داوا لە دەنگدەرانیش دەکرێت لەسەر چۆنیەتی دەنگدان و ئەو ناوەندەی دەنگی لێدراوە زانیاریی بدەنە فەرماندەکانیان.

ھاوکات لەسۆرانیش ھێزە ئەمنییەکان ناچاردەکرێن بەمۆبایل وێنەی دەنگدانیان بگرن، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی گەورەیە و کۆمسیۆن بەردەوام لەو بارەیەوە ھۆشداری بڵاودەکاتەوە کە نابێت مۆبایل ببرێتە ناوەندەکانی دەنگدان و وێنەی دەنگەکان بگرن.