ئاگادارییەک لە مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

10کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مەکتەبی ھەڵبژاردن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری دەنگدەران دەکاتەوە ئەگەری ئەوە ھەیە چەند لایەنێکی نەناسراو لە رێگەی ئامرازەکانی پەیوەندیکردنەوە نامەی ساختە سەبارەت بە پرس و رێکارەکانی دەنگدانتان بۆ بنێرن، لە حاڵەتی لەوجۆرەدا پشتگوێی بخەن و وەڵامیان نەدەنەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە... 

دەنگدەرانی خۆشەویستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..

بە مەبەستی چەواشەکاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێکۆشەر، ئەگەری ئەوە ھەیە چەند لایەنێکی نەناسراو لە رێگەی ئامرازەکانی پەیوەندیکردنەوە نامەی ساختە سەبارەت بە پرس و رێکارەکانی دەنگدانتان بۆ بنێرن.

بۆیە لێرەوە وەکو مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگاداری ئێوەی دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەگەر لە (تەلەفۆنی مۆبایل یان واتساپ یان ڤایبەر یان لەھەر ئامرازێکی پەیوەندیکردنی دیکەوە) نامەیەکی لەو جۆرە یان داواکردنی وێنەی بەڵگەنامە و کارتی دنگدان یان لینکی ئەپڵەکەیشنتان، پێگەیشت پشتگوێی بخەن و وەڵامیان نەدەنەوە.

جەخت دەکەینەوە، مەکتەبی ھەڵبژاردن ھەر رێنمایی و کارێکی پێویستی ھەبێت لەڕێگەی بازنەو بنکەو ئۆرگانە رەسمییەکانی یەکێتیەوە بڵاوی دەکاتەوە.

مەکتەبی ھەڵبژاردن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٧ / ١٠ / ٢٠٢٤