مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەڤەری پشدەر سەردانی چەند خانەوادەیەکی شەھیدی کرد
2024-09-29
|
کوردسات نیوز
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەڤەری پشدەر سەردانی چەند خانەوادەیەکی شەھیدی لە گوندی مەمەند ئاوا و کانجارەی و ئاوەژێ کرد
ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٩/٢٩ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەڤەری پشدەر لە گوندی کانجارەی سەردانی خانەوادەی شەھید کوێخا قادری مەنگور بنەماڵەی دیار و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال ، لە گوندی مەمەند ئاوا بنەماڵەی کۆچکردوو مامە ئەحمەدە خۆڵە تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین ، لە گوندی ئاوەژێی سەر بەناحییەی بنگرد سەردانی کاکە حەمە مام باپیر کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینیان کرد .
لەو بەسەرکردنەوانەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە رێزەوە لە رۆڵێ ئەو بنەماڵە تێکۆشەرو سەربەرزانەیان رووانی کە نموونەیەکی ھەرەباڵان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی و قوربانیداندا لەم رووە یەکێتی شانازی بەھەموو ئەو تێکۆشەرانەوە دەکات کە بەشێک بوون لە سەرکەوتنی خەباتی چەکداری و شوڕشی نوێ و کە لەگەڵ گەل و یەکێتییەکەیان مانەوە بۆیە ئەرکی ئێمەیە ئەمڕۆ لە خزمەتی ھەموویاندا بین و پێکەوە یەکێتی ناو یەکێتی بەھێزتر بکەینەوە .
مەکتەبی سکرتاریەت سڵاو ورێزی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیان پێشکەش بە ھەریەک لە بنەماڵە سەربەرزەکانی شەھید کوێخا قادری مەنگور ، مامە ئەحمەدە خۆڵە ، کاکە حەمە مام باپیری ئاوەژێ تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینیان کرد .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە باسیان لە پرۆسەی دەنگدان و ھەڵمەتی ھەڵبژاردن کردەوە و جەختیانکردەوە لە سەرخستنی لیستی ١٢٩ ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .
|