حکومەتی عیراق سێ رۆژ ماتەمینی بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا راگەیاند

17کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حکومەتی عیراق سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا راگەیاند و ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئیدانەی روداوەکانی لوبنان دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەکۆبونەوەیەکی نائاسایدا داوای لەحکومەتی عیراق کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی لە وڵات ڕابگەیەندرێت ئەمەش دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە، دواتریش محەمەد شیاع سودانی لە بەیاننامەیەکدا سێ ڕۆژ ماتەمینی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.

ئەنجومەنی نوێنەران لەکۆبوونەوەکەیدا کە بەسەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی بەرێوەچوو سەرکۆنەی ڕوداوەکانی لوبنانی کرد.