سودانی: لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دیاریدەکرێت

20کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کەژان
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق دیاریدەکرێت.

محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بلۆمبێرگی ئەمریکی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی سورە لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە وڵاتەکەی لەکاتێکی دیارکراودا، کە لە چەندین بۆنەی جیادا ئەوان ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە، وتیشی دیاریکردنی کاتی کشانەوەی ئەو ھێزانە لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە پێنج-ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت دیاریدەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عیراق راشیگەیاند، کشانەوەی ئەو ھێزانە تاکو ساڵی ٢٠٢٦ درێژەی دەبێت، لە پەیوەندی راوێژکارییەوە دەگۆڕیت بۆ پەیوەندی تەنھا نێوان دوو وڵات.