سودانی: لەئێستادا سەرقاڵی ھەڵبژاردنێکی دیموکراسین لە ھەرێمی کوردستان

23کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
محەمەد شیاع سودانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان باسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک رایگەیاند، ھەوڵەکانیان بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامن و ئێستاش لەسەروبەندنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا وتیشی، توانراوە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عیراق ئەنجامبدرێت کە ماوەی ١٠ ساڵە ئەنجامنەدرابوو بە تایبەت لە کەرکوک کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ئەو ھەڵبژاردنە نەکرابوو.