چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایدەگەیەنێت، کوژرانی نەسروڵا سەرەتای سەرکەوتن و ژیانێکی نوێیە و پابەند دەبن بە ھاوکاریکردنی لوبنانییەکان.
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبونەوەیەکی بەپەلەی بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا ئەنجامدا و رایانگەیاند، کوژرانی نەسروڵا سەرەتای سەرکەوتن و ژیانێکی نوێیە بۆ گەل.
جەختیشی کردەوە لە پابەندبوونیان بە فەرمانەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە ھاوکاریکردنی گەلی لوبنانی و پێشکەشکردنی ھەموو پێداویستییەک بۆ کەمکردنەوەی نەھامەتییەکانیان.
چوارچێوە سوپاسی ھەوڵەکانی حکومەتیشی کرد بۆ کەمکردنەوەی سەختییەکانی بەردەم ئاوارە لوبنانییەکان.