ئاراس محەمەد ئاغا :ئامانجی یەکێتی راستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانیە لە کوردستان
2024-09-28
|
کوردسات نیوز
لە کۆبونەوەیەکدا گرنگی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەتایبەتی بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تاوتوێکرا
ئەمڕۆ شەمە ٢٨ی ٩ی ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی ھەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ لیستی ١٢٩ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری بازنەی دھۆک و جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆک و داود شیخ جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال لەبارەگای مەڵبەندی دھۆک سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانیان کرد لەگەڵ ژمارەیەک زۆری کەسایەتی و گەنجان و ژنان و کادرانی سنوری مەڵبەندی شەنگال
کۆبوونەوەکە سەبارەت بە گرنگی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەتایبەتی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەرکرا ، دەبێت ھەموو توانایەکمان بخەینە گەر بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تیایدا کەسایەتی و کادرانی سنوری شەنگال پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ١٢٩ یەکێتی دەربری و رایانگەیاند کە کاردەکەن بۆ سەرخستنی لیستەکە لە پارێزگای دھۆک
لە وتەیەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاندن ئەم ھەڵبژاردنە ھەڵبژاردنێکی چارەنوس ساز و کاریگەرە بۆ یەکێتی و گەلەکەمان، چونکە ئامانجی سەرەکی یەکێتی راستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانیە لەکوردستان
|