لە ئەنجامدا ئەنادۆلۆ توانی سەرکەوتن بەسەر تیپە کەتەلۆنییەکەدا بنوسێتەوە بە جیاوازی پێنج خاڵ و بە کۆی ٨٦ خاڵ بەرامبەر بە ٨١ خاڵ .
بارسا یارییەکەی بە بەھێزی دەستپێکرد و تا کۆتایی چارەکی دووەم بە جیاوازی ١٠ خاڵ لە پێشەوە بوون ، بەڵام دواتر تیپە تورکییەکە ئەنجامەکەی پێچەوانە کردەوە و لە چارەکی سێیەمدا بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و بە جیاوازی ٧ خاڵ کەوتنە پێش .
لە چارەکی چوارەم و کۆتاییشدا ئەنادۆلۆ خۆڕاگر بوو لەبەردەم ھێرشەکانی بارسادا و بەرگریان لە ئەنجامەکەیان کرد .
بەمەش ئەنادۆلۆ بۆ جاری یەکەم لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی باسکەی ئەوروپا .