تۆخیل دوای یارییەکە وتی: وزەیەکی زۆرمان سەرفکرد، چەندین ساتی قورسمان تێپەڕاند و مەترسی زۆرمان بەھۆی بەھێزی ھێڵی بەرگری دوورخستەوە، بەناچاری تیاگۆ سیلڤامان دانیشاند و لە شوێنی ئەو کریستیانسن یاری کرد، بەڵام بەھۆی یاریکردن بە ئازایەتی توانیمان سەرکەوتن تۆماربکەین.
وتیشی: چەند سات ھەبوو کێشەی زۆرمان بۆ دروستبوو بەڵام بەھێز بووین و ھەموو تیپەکە بەیەکەوە کاریان کرد بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆماربکەین، رۆدریگێر و کانتی زۆر نایاب بوون، ھەموان ئاستی نایابیان پێشکەش کرد.
سەبارەت بە پلانی رکابەرەکەشیان تۆخیل وتی: بڕیارەکەی پیپ توشی سەرسوڕمانی کرد، پێشبینیم دەکرد فێرناندینۆ یاری بکات بەڵام بڕیاری دا پێکھاتەیەکی ھێرشبەری و ھونەری یاری بکات، بەو شێوەیە تۆپ وەرگرتن لێیان زۆر قورس بوو.