پیپ دوای یارییەکە وتی: باشترین پێکھاتەم دیاری کرد ھاوشێوەی وەرزی رابردوو بەرامبەر بە لیۆن و ئەم وەرزە بەرامبەر بەرامبەر پاریس و دۆرتمۆند، پێموابوو ئەمە باشترین پێکھاتەیە بۆ سەرکەوتن لەم یارییە و یاریزانانیش باش ئەوە دەزانن.


وتیشی: یارییەکی باشمان کرد بەڵام شکستمان ھێنا لەوەی ھێڵەکانیان ببڕێن بەتایبەت لە گێمی دووەم، لە گێمی دووەم ئاستمان بەباشی بەرەو پێشەوە چوو، چەندین ھەلمان بۆ رەخسا بەڵام ھێڵی بەرگری چێڵسی ئەرکیان قورس کردین، ئەوانیش ھەلی کەمیان ھەبوو بەڵام سودیان لێوەرگرت.
سەبارەت بە یانەکەشی وتی: ئەم وەرزە بۆ ئێمە زۆر باش بوو، خەونی گەیشتنمان بە یاری کۆتایی بەدی ھێنا بەڵام لە یاری کۆتایی بەخت یاوەرمان نەبوو، بەجدی کار دەکەین بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەینەوە یاری کۆتایی.


سەبارەت بە یاری نەکردن بە یاریزانی ئیرتیکازیش لەسەرەتاوە پیپ وتی: بڕیارمدا پشت بە یاریزانی بەھرەمەند ببەستم، گۆندۆگان ماوەیەکی زۆر لەو شوێنە یاری کردوە، ئەو دەتوانین بەرگریش باش بکات و بە پاسەکانی کێشە بۆ تیپی بەرامبەر دروست بکات بۆیە پێم باش بوو ئەو لەو شوێنە یاری بکات.