یاری کۆتایی ئەم وەرزە بۆ دووەم وەرز لەسەریەک لە پرتوگال بەڕێوەچوو بەڵام ئەمجارە لە یاریگای دراگاو بە ئامادەبوونی بەشێک لە ھاندەران بەڕێوەچوو.
لە یارییەکەش کەپیپ گواردیۆلا ھەمووانی بە پێکھاتەی سەیرەکەی توشی شۆک کرد چێڵسی باشتر دەرکەوت و لەسەرەتاوە چەند ھەلێکی بۆ رەخسا بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بکەن بەڵام تیمۆ ڤیرنەر سودی لێوەرنەگرتن.
لەدوای دەقیقەی ٢٥ەوە مان سیتی باشتر دەرکەوت و چەند جارێک مەترسی لەسەر گۆڵی چێڵسی دروست کرد.
لە دەقیقەی ٤٢دا چێڵسی بە باشترین شێوە سودی لە خراپ وەستانی بەرگریگارانی مان سیتی وەرگرت و توانی بە پاسێکی جوانی ماسۆن ماونت بۆ کای ھاڤێرت ئەستێرە ئەڵمانیەکە گۆڵی پێشکەوتنی کرد.
لە گێمی دووەم ھەروەک چاوەڕوان دەکرا مان سیتی گوشاری زۆری لەسەر گۆڵی چێڵسی دروستکرد بەڵام شکستیان ھێنا لەوەی ھەلی راستەقینەی گۆڵ کردن دروست بکەن و یاریزانانی چێڵسی بەباشترین شێوە بەرگریان لە گۆڵەکەیان کردو نزیکیش بوون لە رێگەی پۆلیسیچ گۆڵی دووەم بکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵی کای ھاڤێرتز کۆتایی ھات و چێڵسی بۆ جاری دووەم نازناوەکەی بردەوە.