کۆپا ئەمریکا بڕیار بوو ساڵی رابردوو بەڕێوە بچێت بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوا خرا بۆ ھاوینی ئەمساڵ، بەڵام ھەفتەی رابردوو کۆڵۆمبیا کە یەکێک بوو لەو دوو وڵاتەی میوانداری پاڵەوانێتییەکەیان دەکرد لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا باشوورەوە مافەکەی لێ وەرگریرایەوە .

بەوەش ئەرژەنتین بە تەنیا ماوەتەوە بۆ میوانداری کردنی کۆپا ئەمریکا، بەڵام بەپێی راپرسییەک لە رێکخراوی بۆلیارکیا ئەنجامیداوە، لە سەدا ٧٠ی بەشدار بووەکان داوایان کردووە وڵاتەکەیان لە میوانداری کردنی ئەو پاڵەوانێتییە بکشێتەوە .

تەنیا لە سەدا ٢٠ی دەنگدەرەکانیش پێیان وایە پێویستە ئەرژەنتین میوانداری پاڵەوانێتییەکە بکات و لە سەدا دەیش خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە .

ئەمەش لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەرپرسانی کۆنمیبۆل سەردانی یاریگاکانی ئەرژەنتنیان کرد بۆ ئەوەی بۆیان روون بێتەوە کە ئایا ئەو وڵاتە دەتوانێت میوانداری ئەو ١٥ یارییە بکات کە بڕیار بوو لە کۆڵۆمبیا بکرێت و لە نێوانیاندا یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە لە رۆژی ١٠ی مانگی ٧.