بەپێی ھەواڵێکی سایتی سپۆرتی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە، گرێبەستە نوێیەکەی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا تا وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت .

سایتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، مێسی لە ساڵی یەکەمی گرێبەستەکەیدا بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە مووچەی ساڵانەی پێشووی نزیکەی ١٤٠ ملیۆن یۆرۆ بووە .

سپۆرت ئاماژە بەوەش دەکات، بەپێی بەندێکی گرێبەستە نوێیەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، مێسی دەتوانێت دوای ئەو ماوەیە بە ھەمان مووچەوە پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامییەوە بکات و وەکو نوێنەری بارسێلۆنا لە خولی ئەمریکی یاریی دەکات .

ھەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ھۆکاری دواخستنی گرێبەستەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مێسی بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی ئەو چوار ساڵە گرێبەستێکی تر لەگەڵ بارسێلۆنا ئیمزا بکات کە تیایدا دەبێت بە ھاوبەشی یانەکە تا ساڵی ٢٠٣١.