ھەریەک لە نەیمار داسیلڤا و مارکینۆس و ھەروەھا کاسیمێرۆ ئەو سێ یاریزانە بوون کە پەیوەندیان بە راھێنانی ھەڵبژاردەکەیانەوە کردەوە تا ھاوشان لەگەڵ ئەوانیتر دەست بە ئامادەکاریەکانیان بکەن لەلایەک بۆ دوو یاری داھاتویان لە پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ ی قەتەڕ و لەلایەکی تریشەوە بۆ یارییەکانیان لە کوپا ئەمریکا .
نێیمار و مارکینۆس و کاسیمیرۆ چونە شاری تریسۆ پۆلیس کە ١٢٠ کیلۆمەتر لە ریۆدی جانیرۆوە دورە .
بەرازیلی لە دوو یاری داھاتوویدا کە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئەنجامی دەدا بەرامبەر بە ئیکوادۆر و پاراگوای دەوەستێتەوە  کە ئەوان واتە سەماکەرانی سامپا لە پێشەنگی ریزبەندی دێن 
لە کوپا ئەمریکاش لە کۆمەڵەی دووەم دێن لەپاڵ ھەڵبژاردەکانی ڤەنزوێلا و کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر .