لیۆنێل مێسی سەرکردەی تیپەکە و ئەنخێل دیماریا و چەندین ئەستێرەی تری گەورەی نێو یانەکانی ئەوروپا سەرمەشقی یاریزانەکان بوون بۆ دەستپێکی راھێنان و ئامادەکارییەکانیان کە مەبەست لێی خۆ ئامادەکردنە بۆ یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ی قەتەڕ کە لە سەرەتای مانگی داھاتوو ئەوان دوو یاری بەرامبەر بە چیلی و ئیکوادۆر دەکەن و جیا لەوەش  یاریزانانی ئەرژەنتین خۆیان بۆ کوپا ئەمریکاش ئامادەدەکەن کە لە ١٣ ی مانگی داھاتوو دەستپێدەکات و ئەرژەنتین لە نێو پاڵاوتنەکان لەدوای بەرازیل پلەی دووەمی گرتووە و لە کوپا ئەمریکاش لەگەڵ چیلی و پاراکوای و بۆلیڤیا لە کۆمەڵەی یەکەم دێت