شەیتانە سورەکانی ئینگلیز گەیشتنە ئەو شارە بۆ ئەوەی بەر لە دوو رۆژ پێش یارییەکە دەست بە راھێنانەکانیان بکەن 
مانچستەر یونایتد کە بەھۆی ئەوەی نەیتوانی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە ئاستی پێویست پێشکەش بکات و کراە دەرەوە ، لە یۆرۆپا لیگ ئەرکەکەی تەواو کرد و تیپەکەی سۆڵشایەر توانیان ھەنگاو بە ھەنگاو بەسەرکەوتویی ببڕن و بگەنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە 
ئەمە جیالەوەی ئەوان بە بەدەستھێنانی ریزبەندی پلەی دووەم ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیشیان کۆتایی پێ ھێنا 
مان یوو لە ساڵی ٢٠١٧ توانی نازناوەکە بباتەوە ، بەڵام ڤیاریاڵ ئەمە یەکەمین جارە بگاتە یاری کۆتایی یەکێک لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان  ، بەڵام ئەو تیپە واتە ژێر دەریاییە زەردەکان کە ئەمساڵ لەژێر سەرپەرشتی ئۆنای ئیمیری ئەرکەکەیان بەجێ گەیاند ئەو راھێنەرە بە راوچی یۆرۆپا لیگ ناسراوە و ٣ جار لەسەر یەک لەگەڵ سیڤییا نازناوەکەی بەدەستھێنا .