ئەرژەنتین لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووتەڕوو کە تا رۆژی ٣٠ ئەم مانگە ھیچ یارییەکی تۆپی پێ لە وڵاتەکەیان بەڕێوە ناچێت .
ئەمەش لە کاتێکدایە کۆپا ئەمریکا کە چەند ھەفتەیەکی ماوە دەست پێ بکات بڕیارە ئەرژەنتین میوانداری بکات .
پێشتریش کۆڵۆمبیا کە بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەرژەنتین بڕیار بوو میوانداری کۆپا ئەمریکا بکات , بەھۆی خۆپیشاندانی ھاوڵاتیانییەوە پاڵەوانێتییەکەیان لێ وەرگیرایەوە و ئێستا مەترسی ئەوە دروست بووە کۆپا ئەمریکای ئەمساڵ جارێکیتر دوا بخرێت .