کۆستا وەرزی ڕابردووی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەسەر برد بە شێوەی خواستن بەڵام کەمترین یاریی لەگەڵ یانە باڤارییەکەدا ئەنجامدا .
سایتی ڕەسمی یوڤی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە کۆستا تا ھاوینی ٢٠٢٢ لە خولی بەرازیلی دەمێنێتەوە .
گریمۆ یەکەم یانەی کۆستا بووە لە خولی بەرازیلی پێش ئەوەی ڕوو لە ئەوروپا بکات و پەیوەندی بە یانەی شاختار دۆنێسکی ئۆکرانییەوە بکات لە ساڵی ٢٠١٠.
بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ئەو یانە ئۆکرانییە پێشکەشی کرد ساڵی ٢٠١٥ یانەی بایرن میونشن گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا کرد و دوای دوو ساڵ لەوێوە پەیوەندی بە یوڤانتۆسی ئیتاڵییەوە کرد.