لیستەر سیتی خانەنشین بوونی ئەفسانەکەی راگەیاند
٢٢ی ئایاری ٢٠٢١
٥٧٣
وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ مۆرگانی تەمەن ٣٧ ساڵ سەرکردایەتی لیستەر سیتی کرد و بەدەستھێنانی نازناوی پرێمەر لیگ و مێژوویەکی نوێیان لە تۆپی پێی ئینگلتەرادا نوسییەوە .
ھەژماری لیستەر لە تویتەر لە توتێکدا ئاشکرایکردووە کە کاپتنەکەیان و براوەی پرێمەر لیگ کە ماوەی ٩ ساڵە لە کینگ پاوەر ستادیۆم یاریی دەکات دوای کاروانێکی سەرکەوتوو لە تۆپی پێدا و ئەنجامدانی ٧٥٠ یاریی پیشەگرانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی بە کاروانەکەی دەھێنێت .
لیستەر ئەوەشی ئاشکراکردووە کە کریستیان فۆکسی تەمەن ٣٥ ساڵیش کە ئەویش یەکێک بوو لە براوەکانی پرێمەر لیگ لەگەڵ گورگەکان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێدەھێڵێت .
شین پۆشەکان لە کۆتا جەولەی پرێمەر لیگدا رووبەڕووی یانەی تۆتنھام دەبنەوەو پێویستیان بە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی ھیوای گەیشتنیان بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داھاتوو بمێنێت .