مارین چیلچ بەربەستی ئەلێکساندەر پۆبلیکی بڕی
کوردسات نیوز
١١ی ئایاری ٢٠٢١
٥٥٧
ئەگەرچی کۆمەڵەی یەکەم بە سودی پۆبلیک و بە ئەنجامی ٦-٤ کۆتایی ھات، بەڵام چیلچ لەو پەڕی بەھێزیدا گەڕایەوە و توانی دوو کۆمەڵەی لەسەر یەک بە ئاسانی بە سودی خۆی تێپەڕێنێت. پاشان ڕێگەی بە پۆبلیک نەدا ھیچ ئاستەنگێکی بۆ دروست بکات و یارییەکەی بە ٢ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە و خاڵی کۆمەڵەکانی چیلچ ٦-٢ و ٦-٣ بوون.